بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید جەلیلی ڕایگەیاند: هێزی سەرەکی ئێرنا بە گەنجان و تازەلاوانە کە ئەبێ هەموومان لە بەرانبەریان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین.
جەلیلی زیادی کرد: دوژمن لە دۆخی ئێستادا هەوڵ دەدات کە لە زیاد بوونەوەی بەرەی شۆڕشگێری ئێران کە لە هەموو بوارەکانی ناوخۆیی و دەرەکی لە بەرانبەریان وەستاوە، ڕێگری بکات.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ بزانین لە کوێ و لە چ شوێنێکین، وتی: ئەوەی کە دوژمن چی دیکە هیچ بژاردەیەکی لەسەر مێز نییە نیشانەی سەرکەوتن و پێگەی ئەو گەلەیە.
Your Comment